ئه‌ندامێكى كنێست داوا له حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌كات چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی غه‌ززه به‌كاربهێنێت
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكى كنێست داوا له سوپاى ئیسرائیل ده‌كات چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رامبه‌ر غه‌ززه به‌كار بێنێ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه‌ى بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كردییه سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) تالى گۆتلێف، ئه‌ندامى كنێست و پارتى لیكۆدی ئیسرائیلی له پێگه‌ى (ئێكس) چه‌ند بابه‌تێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا داواى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى توند له حه‌ماس ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو كردیه سه‌ر ئیسرائیل.
گۆتلێف نووسیویه‌تى: "مووشه‌كى ئه‌ریحا هۆشدارییهكى ستراتیژییه، پێشى بیركردنه‌وه له‌وه‌ى بچنه ناویه‌وه، چه‌كى رۆژى دوایى(ئه‌تۆمى) به‌كار بێنن."
له بڵاوكراوه‌یه‌كى دیكه‌یدا گۆتلێف ده‌ڵێت: "هانتان ده‌ده‌م بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى رۆژى دوایى به‌رامبه‌ر به حه‌ماس و هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ى له جبه‌خانه سهربازیهكانیدا هه‌یه‌تى."
ده‌شڵێت: "ئێستا رۆژى هه‌ڵسانه‌وه‌یه به به‌كارهێنانى ئه‌و چه‌كانه‌ى زۆر به‌هێزن و هیچ زیندووهك له‌سه‌ر گۆى زه‌وى نه‌هێڵنه‌وه." هه‌روه‌ها ناوبراو بۆ سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پێویسته له‌سه‌ریان غه‌ززه له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌خت بكه‌ن بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك، پێیشى وایه یه‌ك ته‌قینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، شكۆ و هێز و ئاسایشى ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
تالى گۆتلێف به‌وه ناسراوه ره‌خنه‌ى راشكاوانه له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گرێت.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه، كتوپڕ له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا ده‌ستیان به هێرشه‌كانی خۆیان كرد به ناوى (گه‌رده‌لوولى ئه‌قسا)، له به‌رامبه‌ریشدا سوپاى ئیسرائیلى ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد له كه‌رتى غه‌ززه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان بۆردوومان و خاپوور كرد.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئاشكرایان كردووه ژماره‌ى كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى باڵى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئیسرائیل، له 1200 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023، بڵاوى كرده‌وه، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 1055 كه‌س و برینداربوونى زیاتر له 5184 كه‌س.