گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: لێكتێگه‌یشتن و كرانه‌وه‌ی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه
K24 - هەولێر:
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی 3 مانگ، كرانه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كه هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌فه‌وتێت.
ئه‌مڕۆ (چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) پێشه‌وا هه‌ورامی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ـی ئه‌مساڵ رایگه‌یاند، بڕی ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ی كه له به‌غداوه به‌قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مانگانه‌ی پێ پڕ ده‌كاته‌وه كه مووچه به فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، واته مانگه‌كانی 7، 8 و 9ـی ئه‌مساڵ. گوتیشی، بۆ مانگه‌كانی 10، 11 و 12 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كرانه‌وه و لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌فه‌وتێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌نگاو و چوونه‌پێشه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها به سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانیان راگه‌یاندووه، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش خۆشحاڵه به هه‌نگاوه‌كان و به‌و نیازه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی بوودجه و مووچه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵ نیشانیان داوه.
پێشه‌وا هه‌ورامی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌تی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵ نیشان داوه، به‌شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و وردبینییه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاستی شه‌فافیه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. جه‌ختیشیكرده‌وه، دیوانی چاودێری دارایی عێراق زۆر له پڕۆسه‌كه رازین و هیچ تێبینی و سه‌رنجێكیان له‌و باره‌یه‌وه تۆمار نه‌كردووه. روونیشیكرده‌وه 18ـی ئه‌م مانگه وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه، دیسان ئه‌م سه‌ردانییه بۆ بڕینی بیانووهكانهوه كه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌ده‌رێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگره له بڕینی بیانووه‌كانیان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه گوتی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كه توركیا راگه‌یاندووه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه ته‌واو بوونه. گوتیشی، ئاسته‌نگه بریتییه له بڕی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه له بوودجه‌دا ته‌نیا 6 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دانراوه. دووپاتیشیكرده‌وه كه پێشوه‌چوون له چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب گوتی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوی فه‌رمی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی 700 ملیار دیناری بۆ ره‌وانه بكات بۆ دابه‌شكردنی مووچه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 له‌باره‌یه واژۆی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی كه بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه كۆیان كردبووه‌وه، گوتی، هه‌ر كه‌س كه واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته كردبێت به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و خه‌باتی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابه‌رپرسه و بێئاگایه، چونكه یاداشته‌كه‌یان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مادده یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ن. نموونه‌ی به مادده‌ی 117ـی ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵ هێنایه‌وه، كه یاداشتی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه و سیسته‌می فیدڕاڵییه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی فیدڕاڵه له عێراقی فیدڕاڵ و ناچێته ژێر باری ئه‌و داواكارییه‌یان.