سۆران.. ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه

K24 - سۆران:
په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌كی سۆران كه‌وتووه‌ته‌وه.
ته‌یفوور محه‌ممه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له سۆران رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و (چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌كی سۆران كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماڵەکانی چواردەوری به‌نزینخانه‌كه چۆڵیانکردووە.
به‌رگری شارستانی سۆران داوای له هاووڵاتییانیش كرد، له شوێنی رووداوه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگری شارستانی سۆران به ته‌یفوور محه‌ممه‌دی په‌یامنێری كوردستان24ـی له سۆران رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه یه‌ك كه‌س برینداره و گیان له‌ده‌ستدانیش تۆمار نه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵدراوه ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هەشت تیمی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سۆران بوون و دواتر كۆنترۆڵكرا.