ناتانیاهۆ و گانتس له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى جه‌نگ رێككه‌وتن
K24-هه‌ولێر
رێبه‌رى ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیل بینى گانتس ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى جه‌نگ رێككه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023)، رێبه‌رى ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیل بینى گانتس رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه حكومه‌تى جه‌نگ پێكبهێنن، له‌پێناو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس.
بینى گانتس له راگه‌یاندراوێكیدا ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ حكومه‌تێك بۆ ئیداره‌دانى جه‌نگ پێكده‌هێنن، ئه‌و حكومه‌ته‌ش ته‌نها له پێنج ئه‌ندام پێكدێت و له‌نێویدا وه‌زیرى ئێستاى به‌رگرى ئیسرائیل یواف گالانتى تێدایه له‌گه‌ڵ دوو گه‌وره به‌رپرسى دیكه‌ى ئه‌ندام، كه ڕۆڵى چاو‌دێر ده‌بینن.
گانتس گوتى: "ئه‌و حكومه‌ته هیچ بڕیارێكى ته‌شریعى و یاسایه‌ك ده‌رناكه‌ن كه په‌یوه‌ندى به جه‌نگه‌وه نه‌بێت".
دوێنێ سێشه‌ممه پارتى لیكۆد كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكى پارته‌كانى هاوپه‌یمانى ده‌سه‌ڵاتدار رازى بوونه بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تی جه‌نگ له‌سه‌روبه‌ندى جه‌نگ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس.
پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كه به ئاماده‌بوونى ناتانیاهۆ له ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڕێوه‌چوو، پارتى لیكۆد ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتیانكرده‌وه ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى ڕ‌ازى بوونه به پێكهێنانى حكومه‌تى جه‌نگ له‌سه‌رووبه‌ندى شه‌ڕدا.
دوێنێ سێشه‌ممه 10 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023،بنیامین ناتانیاهۆ داواى له هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن كرد به‌شدارى له‌و حكومه‌ته نا ئاساییه بكه‌ن كه تایبه‌ت به ئیداره‌دانى جه‌نگ پێكده‌هێنرێت بێ فه‌رزكردنى هیچ مه‌رجێكى پێشوه‌خته وه‌ك ئه‌و حكوومه‌ته‌ى له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى ساڵى 1967 پێكهێنرا.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه، كتوپڕ له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا ده‌ستیان به هێرشه‌كانی خۆیان كرد به ناوى (گه‌رده‌لوولى ئه‌قسا)، له به‌رامبه‌ریشدا سوپاى ئیسرائیلى ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد له كه‌رتى غه‌ززه و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان بۆردوومان و خاپوور كرد.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان ئاشكرایان كردووه ژماره‌ى كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى باڵى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئیسرائیل، له 1200 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 11ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023، بڵاوى كرده‌وه، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 1055 كه‌س و برینداربوونى زیاتر له 5184 كه‌س.