موفتی یه‌كه‌می عێراق سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی پزیشكێكی كورد ده‌كات
K24 – هەولێر:
موفتی یه‌كه‌می عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی پزیشكێكی كورد ده‌كات كه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی چاوه و هه‌وڵه‌كانی له بواری پیشه‌یی و مرۆییه‌وه به‌رز ده‌نرخێنێت.
موفتی یه‌كه‌می عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی دكتۆر گۆران به‌رزنجی كردووه، كه دكتۆرێكی كورده و پسپۆڕی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی چاوه.
موفتی یه‌كه‌می عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌پای هه‌وڵه‌كانی له كاری پیشه‌یی و پزیشكیدا سوپاس و پێزانینی دكتۆری ناوبراو ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی شێخ مه‌هدی ئه‌حمه‌د سومێدعی، موفتی یه‌كه‌می عێراق له‌لایه‌ن دكتۆر گۆرانه‌وه له هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ری چاوی به سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجام دراوه.
موفتی یه‌كه‌می عێراق پێدانی ئه‌و رێز و پێزانینه له‌پای هه‌وڵ و پیاده‌كردنی پیشه‌ی مرۆڤدۆستانه‌ی دكتۆر گۆران به‌رزنجییه، كه نه‌شته‌رگه‌ری به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجام داوه.
