هەواڵگری ئەمەریکا: گومانمان هەیە کە ئێران راستەوخۆ بەشداری لە هێرشەکانی حەماس دا کردبێت

K24 - هەولێر

ئەمەریکا زانیاری هەواڵگری کۆکردۆتەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات، بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئێران سەریان سوڕماوە لە هێرشەکەی رۆژی شەممەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.

بەگوێرەی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ـی ئەمەریکی، سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، بوونی زانیاری هەواڵگری گومان دەخاتە سەر بیرۆکەی بەشداریکردنی راستەوخۆی ئێران لە پلاندانانی هێرشەکەی حەماس، یان پەسەندکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنەکە.

سەرچاوەکان جەختیان کردەوە، هەواڵگری ئەمەریکا نەگەیشتووەتە ئەنجامێکی تەواو، لەبارەی ئەوەی ئایا تاران راستەوخۆ دەستی هەبووە پێش ئەوەی هێرش بکرێت یان نا، هەروەها بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بەڵگەکانی تێوەگلانی ئێران.

لەدوای هێرشەکەوە، بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئێران پاڵپشتییەکی بەرچاو و درێژخایەنی حەماسی کردووە، لەوانە چەک و دارایی، کە بێ گومان بەشداربووە لە توانای حەماس بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی وەها.

به ڵام سڕچاوه کان باسیان له وه کردووه که ئه م زانیارییه هه واڵگرییه وای له شرۆڤه کارانی ئه مریکی کردووه بۆ هه ڵسه نگاندنێکی سه ڕه تایی که حکوومه تی ئێران ڕۆڵی ڕاسته وخۆی له هێرشه که نه بینیوه .

بەڵام سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ئێران رۆڵی راستەوخۆی لە هێرشەکەدا نەبینیووە.

مایک مەککۆل، سەرۆکی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە ویلایەتی تێکساس، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: دەزانم ئیدارەی حکومەت هەست بەشەرمەزاری دەکات لە لێپرسینەوەی ئێران، بەڵام باوەڕم وایە هەموو رێگاکان بەرەو ئێران دەڕۆن.

بەرپرسێکی ئەمەریکی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، پێدەچێت ئێران زانیبێتی کە حەماس بەنیازە "ئۆپەراسیۆنی دژی ئیسرائیل" ئەنجام بدات، بەڵام واشنتن تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نییە کە تاران ئاڕاستە یان رێکخەری هێرشەکەی کردبێت کە چەکدارانی حەماس دەستیان پێکرد.

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەرئیسرائیل، کە زیاتر لە هەزار و 200 کوژراوی لێکەوتەوە، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بەچڕی هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزارو 500 کەس کوژراون و پێنج هەزار کەسیش بریندار بوون.