48 ناوەند و کتێبخانە بەشداری لە پێشانگای کتێبی سلێمانی ناکەن

K24 - هەولێر:
48 ناوەندی رۆشنبیری و کتێبخانە لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، بەشداری لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ناکەن.
48 ناوەند و کتێبخانە بەشداری پێشانگا نێودەوڵەتییەکە ناکەن و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە لەگەڵ کۆمپانیای "ئەتلەس ئەسیل" رێخکەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
راشیانگەیاند، لە ئاییندەیەکی نزیکدا خۆیان پێشانگایەک رێکدەخەن کە بەشداری سەرجەم ناوەند و کتێبخانەکان لەخۆ بگرێت، بۆئەوەی خوێنەران و کتێب دۆستان بتوانن کتێبی سەرجەم ناوەند و کتێبخانەکان بەدەستبهێنن.
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە رۆژی 23ـی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و رۆژی 2ـی کانوونی یەکەمی 2023 کۆتایی دێت.