حكومه‌تی عێراق هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی غه‌ززه ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه، هاوكات گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 12ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه به ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌رتی كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه گه‌مارۆ دراوه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی عێراق بۆ غه‌ززه به هه‌ماهه‌نگی و له رێگه‌ی دهسهڵاتدارتنی میسره‌وه ده‌بێت.
باسم عه‌وادی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كردووه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی میسرییه‌وه كردووه. روونیشیكرده‌وه هاوكارییه‌كان پێكدێت له پێداویستییه پزیشكی و مرۆییه‌كان، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خێرایی بگاته كه‌رتی غه‌ززه.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7ى ئۆکتۆبەری 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه، كتوپڕ له ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا هێرشێکیان بەناوی (زریانی ئه‌قسا) دەستپێکرد و زیانێکی زۆری گیانی و ئابوورییان بە ئیسرائیل گەیاند.
دواتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەنگی دژی حەماس راگەیاند و سوپاى ئیسرائیلىش ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان له كه‌رتى غه‌ززه بۆردوومان و خاپوور كرد.
ئەمڕۆ شەش رۆژە شەڕ، مووشەکباران و بۆردوومان لەنێوان چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە. ژمارەی کوژراوانی هەردوولا نزیکبووەتەوە لە دوو هەزار و 600 کەس، ژمارەی بریندارانیش نزیکبووەتەوە لە شەش هەزار کەس.