ئەردۆغان ژمارەی گیراوانی كودەتا ئاشكرا دەكات
كه‌س سه‌ردانی نه‌كردووم
K24 – هه‌ولێر
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی 10 ھەزار 137 كەس گیراون و 18 ھەزار و 699 كەسی تر دەستگیر كراون. ھەروەھا 237 كەس كوژراون و 2 ھەزار 191 كەسی تریش برینداربوونە. بەڵام ھیچ ئاماژەیەك بە قوربانیانی لایەنی بەرامبەر نەكرد.
رەجەب تەیب ئەدۆغان لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی گوتی فەتحوڵڵا گولەن لە وڵاتەكەمان كودەتای كرد و خوینی رشت، كە تا چەند ساڵ پێش ئێستا باوەرم نەدەكرد كارێكی ئەوھا بكات. ئێمە بووینە قوربانی، فریوی پروپاگەندەی ئەوانمان خوارد. خۆیان لەناو پۆلیس، دادگا و تەواوی دامه‌زراوەكانی دەوڵەت رێكخست. بەڵام ھەموویان خاوێن دەكەینەوە، لە چوارچێوەی باری نائاسایی، ئەو كارە دەكەین و ئه‌گه‌ر پێویست بكات وەك فه‌ره‌نسا باری نائاسایی درێژ ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەردۆغان ھەروەھا رەخنە لە وڵاتانی جیھان گرت، كە كەس سەردانی نەكردووە. تەنیا ستایشی ئەمیری قەتەر كرد كە بە بەردەوامی تەلەفۆنی دەكرد. گوتیشی سەرۆكی روسیا پوتین تەلەفۆنی كرد، لە ئەمریكاش تەلەفۆنێك ھات، بەڵام كەس زەحمەتی ناردنی وەزیری پەیوەندیدار بە خۆی نەدا.
له به‌شیكی تری قسه‌كانیدا گوتی ته‌واوی ئه‌كادیمییه‌كانی سه‌ربازی داده‌خه‌ین و سوپا ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه جه‌ندرمه و هێزه‌كانی پاراستنی كه‌ناره ئاوییه‌كان خراونه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سه‌ربازی وڵات ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له‌بواری پۆسته سه‌ربازییه‌كان و چۆنییه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌یان.