له هه‌ولێر كۆنفرانسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان بەڕێوەدەچێت
K24 – هەولێر:
وابڕیاره 15ـی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر كۆنفرانسێك به‌ناونیشانى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان" به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێى زانیارییەکانی کوردستان24 ئامانج لە بەستنی ئەو کۆنفرانسە بۆ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانى مادده‌ى هۆشبه‌ر دەگەڕێتەوە کە بەپێی لێدوانی چالاکوانانی ئەو بوارە، هیچى له تیرۆر كه‌متر نییه و له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا له په‌ره‌سه‌ندندایه.
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هەرێمى كوردستان و خودى سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانى بەردەوام لە هەوڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانە و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حکومەت و دادگاکان له به‌سزا گه‌یاندنى تاوانباران و سه‌رپێچیكارانى یاسا به‌گشتى و به‌تایبه‌تیش بازرگانانى مادده‌ى هۆشبه‌ر رێکاری یاسایی پێویستیان گرتووەتەبەر.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، له مانگى كانوونى دووه‌م تا كۆتایى مانگى ئابى 2023، ژماره‌ى ده‌ستگیركراوانى به‌كارهێنه‌ر و بارزگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان كه دراونه‌ته دادگا له پارێزگاى سلێمانى 639 کەس و له هه‌ولێریش، هەزار و 530 كه‌س دەستگیرکراون.
وه‌ك بڕیاره له كۆنفرانسه‌كه بابه‌ته‌كانى یاسا به‌ركاره‌كان و هه‌بوونى بۆشایى یاسایى، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى یارمه‌تیدانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر و چه‌ندین بابه‌تى دیكه قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت.
بەپێی ئامارەکانیش کە پێشتر کوردستان24 بڵاویکردووەتەوە، 80%ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە و 10%ـی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانیش ئافرەتن و 4%ـیش تەمەنیان خوار 18 ساڵە.