شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی سنووره‌كانی كه‌ركووك ده‌كات
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌تێكی دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق كردووه و وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یانی داواته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌باره‌ی داواكارییه‌كی دانیشتووانی داقوق و سنووری هەفتەغار و ناو تاڵەبانی و کاکەیی، سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌یان تایبه‌ت به حه‌وزه‌كانی ماسی و تێكنهدانیان له ئێستادا په‌یوه‌ندی به وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق كردووه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای په‌یوه‌ندیكردنی به وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، وه‌زیری ناوبراو وه‌ڵامی داواكاری دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی داوه‌ته‌وه و بڕیاری دا تێكدان و رووخانی حه‌وزه‌كانی ماسی له‌و ناوچانه بۆ كاتێكی دیكه دوابخات
شاخه‌وان عه‌بدولڵا باس له‌وه ده‌كات بڕیاره‌كه‌ی پێشوویان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه بڕیار بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ـی ئه‌م مانگه پڕۆسه‌ی تێكدان و رووخاندیان دهستیپێبكرێت.