حزبوڵڵا هەڕەشە دەکات
K24 - هەولێر
حزبوڵڵا رایدەگەیەنێت ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لەکاتی خۆیدا.
نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی راشیگەیاند، ئامادەیی هێرشکردنە سەر ئیسرئیلن، بەڵام لەکاتی خۆیدا.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی راشیگەیاندووە: "ئامادەین پەیوەندی بە براکانمان لە حەماس و گرووپە بەرگریکارە فەڵەستینییەکانەوە بکەین بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بەڵام چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکەین".
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل زیاتر لە جارێک بارەگەکانی حزبوڵڵایان لە باشووری لوبنان بۆردومانکرد، لە بەرامبەردا حزبوڵڵا لە رێی دزەکردنی چەکدارەکانی بۆ ناو خاکی ئیسرائیل، فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئیسرائیلیان کوشت.
پێشتر كهتائیبی حزبوڵڵای عێراقی له راگهیهنراوێكدا هەڕەشەی لە ئەمەریکا کردبوو، بەوەی له ئهگهری دهستێوهردانی ئهمەریكا له شهڕی نێوان حهماس و ئیسرائیل، ئهوا بنكه سهربازییهكانی ئهمەریكا له عێراق و ناوچهكه دهكهنه ئامانج.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.