داعش مه‌شق و راهێنان به منداڵانی ده‌كات
ده‌بنه چه‌كداری ئاینده‌ی داعش
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش مه‌شق و راهێنان به منداڵانی چه‌كداره بیانییه‌كانی ده‌كات كه 50 منداڵی چه‌كدارانی بریتانی له‌نێویاندان.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی جێبه‌جێكردنی یاسای ئه‌وروپا، رێكخراوی داعش مه‌شق و راهێنان به منداڵان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ببنه چه‌كداری داعش.
به پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، راپۆرته‌كه هۆشداری ده‌دات ئه‌و منداڵانه‌ی كه له لایه‌ن داعشه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كریت، له ئاینده‌دا ده‌بنه مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

عیسا دێیر، كچی خه‌دیجه دێیر، كه به جیهادی بچووك ناسراوه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی كیلیام، نزیكه‌ی 50 منداڵی چه‌كدارانی بریتانی له‌ناو داعش، وه‌ك جیهادی په‌روه‌رده ده‌كرێن.
له راپۆته‌كه‌دا، باس له‌و منداڵانه‌ی چەكدارانی بیانی كراوه كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له دایك ده‌بن و گه‌وره ده‌كرێن و له ئاینده‌دا ده‌بنه كێشه و پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به خێرایی گرنگی به‌م بابه‌ته بدات.
راپۆرته ئه‌م دوو بابه‌ته به‌رجه‌سته كردووه:
"31 هه‌زار ژنی دووگیانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ن".
"50 منداڵی چه‌كدارانی بریتانی داعش وه‌ك جیهادی رێكخراوی داعش گه‌وره ده‌كرێن و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه، چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بریتانیا".

دوو منداڵی چه‌كدارانی داعش زۆرانبازی ده‌كه‌ن
رێكخراوی داعش له ڤیدیۆ و وێنه‌كانیدا بۆ پروپاگه‌نده، منداڵان به‌كار دێنێت كه به ئایدۆلۆژیای رادیكالی داعش په‌روه‌رده ده‌كرێن.
وێنه‌یه‌كی پروپاگه‌نده‌ی داعش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڵاو بووته‌وه و پیشان ده‌دات كه منداڵێكی 11 ساڵی ده‌ستی باوكی ماچ ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی كه باوكی له هێرشێكدا خۆی بته‌قێنته‌وه.
منداڵی چوار ساڵه‌ی به‌ریتانیا كه له پروپاگه‌نده‌ی داعش به "جیهادی بچووك" ناسراوه، چه‌ندینجار ڤیدۆییه‌كه‌ی وه‌ك بۆمبێك بڵاوكرایه‌وه، كه هاوكات وێنه ڤیدیۆی كوژرانی چوار زیندانی داعش بڵاو ده‌كرێته‌وه.
منداڵه‌كه، به‌ناوی عیسا دێیر، كوری ئه‌و ژنه‌ی به‌ریتانییه كه بووه مسڵمان و خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌نه و ناوه‌كه‌شی بۆ "خه‌یجه" گۆڕیوه.

گره‌یس دێیر "خه‌دیجه" له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره سویدییه‌كه‌ی كه چه‌كداری داعشه و "جیهادی بچووك" له‌باوه‌شی دایه

گره‌یس دێیر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌بوبه‌كر كه پێده‌چێت كوژرابێت

راپۆرتی یۆرۆپول هۆشداری ده‌دات كه منداڵانی بیانی داعش ده‌بنه نه‌وه‌ی ئاینده‌ی چه‌كدارانی داعش و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی ئه‌وروپا هه‌یه
ئاژانسی جێبه‌جێكردنی یاسای ئه‌وروپا (یۆرۆپول) له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی تیرۆریستانی بیانی كه بۆ سوریا و عێراق چوونه، ژنن. زۆربه‌ی ئه‌وانه كه چوونه سوریا و عێراق، هه‌ر پاش گه‌یشتینان شوویان كردووه، یان پێش ئه‌وه‌ی كه بچن شوویان كردووه و ئێستا منداڵیان هه‌یه.
نیگه‌رانیی تایبه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر منداڵانی چه‌كدارانی بیانی له‌ناو داعش ده‌رده‌بڕیت، كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ژین.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی منداڵانی ژنانی هوله‌ندی ناو داعش، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له دایكبوونه.
داعش له پروپاگه‌نده‌كانیدا، ئه‌و منداڵانه پیشان ده‌دات كه ده‌بنه نه‌وه‌ی ئاینده‌ی چه‌كدارانی بیانی داعش و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه.
هه‌ندێكیان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌میشه‌یی تیرۆر، ئه‌ویش به ئاسانكاری و سه‌رمایه‌ی ئه‌وروپا چالاكی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

منداڵانی هه‌تیوی چه‌كدارانی داعش

راهێنانی منداڵانی چه‌كدارانی داعش

خواردنی منداڵانی چه‌كدارانی داعش له پروپاگه‌نده‌كانیدا
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، رێكخراوی داعش ڤیدیۆیه‌كی نوێ بڵاوكرده‌وه كه مه‌شق و راهێنانی منداڵانی هه‌تیو پیشان ده‌دات و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ببنه چه‌كداری داعش. مه‌شق و راهێنانی جۆراوجۆر به منداڵان ده‌كات و فێریان ده‌كات چۆن شه‌ڕ بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی كیلیام، منداڵان فێری كوشتن ده‌كات كه باس له 12 منداڵ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كات كه كراون به منداڵی جه‌لاد و ڤیدیۆی یه‌كێكیان له‌كاتی كوشتنی خه‌ڵك بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها فێریان ده‌كات چۆن كاری رفاندن ئه‌نجام بده‌ن و به‌سه‌ر ترس زاڵ بن.
