رۆیتەرز: سوپای ئەمەریکا لە عێراق دوو درۆن دەخاتە خوارەوە
K24 - هەولێر:
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمەریکا لە عێراق شکست بە هێرشێکی درۆنی دەهێنێت و دوو درۆن دەخاتە خوارەوە.
به‌رپرسانی ئه‌مەریكی به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشێكیان تێكشكاندووه كه ویستوویانه هێزه‌كانیان له عێراق بكه‌نه ئامانج و هێرشه‌كه له‌رێگه‌ی دوو درۆنه‌وه بووه و پێش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه.
رۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریکییەوە ئاماژەی بەوەدا، دوو درۆنەکە ویستوویانە هێرشبکەنە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق.
به‌رپرسانی ئه‌مەریكا له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌پشت ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه بوونه، رایانگه‌یاندووه، تا ئێستا دیارنییه چی لایه‌نێك له‌پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌وه بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكایان ده‌كرد له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له شه‌ڕی ئیسرائیل‌دا.
ئەم هێرشە درۆنییە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لەدوای ئەوە دێت، کە شەوی رابردوو لە بەغدا گردبوونەوە دژی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس.