محه‌ممه‌د عه‌بدوللات: هه‌ماهه‌نگییه‌كی جددی له‌نێوان بۆردی پزیشكانی ئوردن و بۆردی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
K24 – هەولێر:
ئاهه‌نگی ده‌رچووانی بۆردی كوردستانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی كرده‌وه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن و ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆرباش دایه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د عه‌بدوللات، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بۆ بانگهێشتكردنی له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی بۆردی كوردستانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، بانگهێشتكردنی په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌ی و پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردنی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌زموونێكی باش له‌میانی كاركردنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا دروست بووه و پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه. باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1986ـوه دروست بووه و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی بریتی بووه له گۆڕینه‌ی كار و ئه‌زموونه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ئامانجه‌یان و سه‌ركه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه یاسای پزیشكی ئوردنی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینوه و هه‌ندێك له مادده و بڕگه‌كانی هه‌موار كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌ستكراوه‌تر بن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان پێشبخه‌ن و ئه‌زموونه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ده‌رچووانی ئه‌و بۆرده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی گه‌وره‌تر و ئه‌رێنیتریان له‌به‌رده‌مدایه. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كی جددی له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن و ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تادێ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییانه‌ش فراوانتر ده‌بن.