حەوت پزیشکی کورد خەڵاتی یەکەمی بۆردی پزیشکانی عەرەبیان بردەوە

لە قاهیرەی پایتەختی میسر، بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی هەر 22 وڵاتی عەرەبی، رێوڕەسمی خەڵاتکردنی پزیشکە یەکەمەکانی بۆردی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو، لە رێوڕەسمەکەدا حەوت پزیشکی پسپۆریی کورد لە حەوت بواری جیاوازیی پزیشکیدا خەڵاتی یەکەمی بۆردی ئەنجوومەنەکەیان بردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2026، لە بارەگای سەرەکی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە رێوڕەسمی خەڵاتکردن بۆ 52 پزیشکی پسپۆڕی بوارە تەندروستییەکان بۆ دەرچووانی ساڵی 2025 بەڕێوەچوو، لە رێوڕەسمەکەدا 7 پزیشکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان خەڵاتی یەکەمیان لە ئاستی پسپۆرییەکانی خۆیان بە دەستهێنا.

حەوت پزیشکە خەڵات کراوەکان:

دکتۆر هێرش قادر حەمەدەمین - پسپۆڕی هەناو

دکتۆرە زاریا شێروان مەحموود - پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون

دکتۆرە هێلین بوڕهان دەروێش - پسپۆڕی پێست

دکتۆرە هەورین عوسمان نووری - پسپۆڕی بێهۆشکردن

دکتۆر عومەر لوقمان سیامەند - پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان

دکتۆر عەلی ئیبراهیم حەسەن - پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ

دکتۆر بەیار عەبدوڵڵا ئەحمەد - پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری میزەڕۆی منداڵان