هه‌شت فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا به‌هۆی گومانی هه‌بوونی بۆمب چۆڵكران

K24 – هەولێر:
له كۆی چوارده فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا كه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجگرتنیان له‌سه‌ره، لانی كه‌م هه‌شتیان چۆڵ كراون و به‌رپرسان و میدیای فه‌ره‌نساش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌بوونی بۆمب له‌ناو فڕۆكهخان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا و میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی گومانی هه‌بوونی بۆمب له چوار فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌شتیان چۆڵ كراون و به‌هۆی رێكارهكانیشهوه 130 گه‌شت هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك گه‌شتی دیكه‌یش دواخراون.
سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی برێست، كاركاسۆن، رێن، تارب، بۆردۆ – میرینیاك، بێزییه، مۆنۆپۆڵییه و نانت چۆڵ كراون و گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی فه‌ره‌نسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێ دراوه و گومانه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوونی بۆمب له هه‌ر یه‌كێك له‌و فڕۆكهخانانهدا به‌هه‌ند وه‌رگیراون، به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نانت دووجار زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێ داوه.