کۆترێک لە سلێمانی چەند گەڕەکێک بێ کارەبا دەکات
K24 - هەولێر:
کۆترێک لە شاری سلێمانی دوای ئەوەی لەسەر فنجانی تۆڕێکی کارەبا دەنیشێتەوە، شۆرتی کارەبا دروست دەبێت و بەهۆیەوە چەند گەڕەکێک بێ کارەبا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئۆکتۆبەر، کۆترێک لەسەر فنجانی تۆڕی کارەبای فیدەری یەک دەنیشێتەوە و شۆرت دروست دەکات.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوەشدا، نیشتنەوەی کۆترەکە لەو شوێنەدا، بووەتەهۆی کوژاندنەوەی کارەبای فیدەرکە، پاشان تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای رزگاری شۆرتەکەیان دۆزییەوە و کارەبا بۆ فیدەرەکە گەڕایەوە.