كوه‌یت داوا له عێراق ده‌كات رێوشوێنی گونجاو له‌باره‌ی رێككه‌وتنی خور عه‌بدوڵڵا بدۆزێته‌وه

K24 – هەولێر:
نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت لەمیانەی وتارێکی لە لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا رایگەیاند، داوا له عێراق ده‌كەین رێوشوێنی بەپەلە و یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق تایبه‌ت بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان كوه‌یت و عێراق له‌باره‌ی به‌نده‌ری ده‌ریایی خۆر عەبدوڵڵا ده‌ركراوه، بگرێته‌به‌ر.
مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌میانەی وتارێكی له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه له سعوودییه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، بە پشتبەستن بە پەرۆشی دەوڵەتی کوەیت بۆ دراوسێیەتییەکی باش، داوا له عێراق ده‌كات رێوشوێنی بەپەلە و یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی ئەو بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبه‌ت بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان كوه‌یت و عێراق له‌باره‌ی به‌نده‌ری ده‌ریایی خۆر عەبدوڵڵا ده‌ركراوه، بگرێته‌به‌ر.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له چواری ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ یاسای پەسەندكراوی رێککەوتنی کەشتیوانی دەریایی لە خور عەبدوڵڵا لەگەڵ کوەیت به‌نادەستووریی دانا و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی به‌دوای خۆیدا هێناو داوا ده‌كات رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌م پرسه بدۆزرێته‌وه
هەروەها رۆژی (16ـی ئەیلوولی 2023)، ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان به‌كر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بۆ كاروباری نیشتمانی عه‌ره‌بی، یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی عێراق و كوه‌یت له‌سه‌ر به‌نده‌ری ده‌ریایی خور عه‌بدوڵڵا، راده‌ستی مه‌نهه‌ل سافی باڵیۆزی عێراق له وڵاته‌كه‌ی کرد
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئەیلوولی 2023)، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شێخ ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح، سه‌رۆكوه‌زیرانی کوەیت له‌باره‌ی پرسه تایبه‌ته‌كان به سنووره ئاوییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یت داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد، دووباره سنووره ئاوییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌گوێره‌ی یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاریبكرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حوكمی عێراقی له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ره‌وتی ده‌ریاوانی له خور عه‌بدوڵڵا هه‌ڵه‌ی مێژوویی تێدایه و پێویسته عێراق رێكاری به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه بگرێته‌به‌ر.