له قاهیره سوودانی و گۆتێرێز له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی غه‌ززه كۆبوونه‌وه
K24 – هەولێر:
له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی عێراقی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه نیشاندا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له په‌راوێزی لووتكه‌ی قاهیره بۆ ئاشتی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه، تێیدا ره‌وشی فه‌ڵه‌ستین و دۆخی مرۆیی غه‌ززه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاووتوێكران.
له دیداره‌كه‌دا سوودانی رایگه‌یاند، پێویسته سنوورێك بۆ كاره دوژمنكاریی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر دانیشتوانی غه‌ززه دابندرێت و داوشیكرد، رێڕه‌وه مرۆییه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ دانیشتوانی غه‌ززه بكرێنه‌وه و عێراقیش ئاماده‌یه ئاسانكاری له‌مباره‌وه بكات.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
بەگوێرەی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 13 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
دوێنێ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.