تۆماس فریدمان: پێویسته واشنتن هه‌موو كارێك بۆ رێگریكردن له هێرشكردنه‌سه‌ر غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بكات
"له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه، ره‌نگه ناوچه‌كه گڕبگرێت"
K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كار و رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی تۆماس فریدمان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كارێك بۆ رێگریكردن له هێرشكردنه‌سه‌ر غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بكات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره كه راسته‌وخۆ له رێگه‌ی نووسینه‌كانییه‌وه پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات، له ستوونه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه، ره‌نگه ناوچه‌كه گڕبگرێت و كه ئه‌مه مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات.
تۆماس فریدمان روونیكرده‌وه، چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌م ئیسرائیل، رێگه‌دانه به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و لاوازكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه له غه‌ززه و به‌ری رۆژئاوا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانییووه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رازی بكات، تاكو هێرشی وشكانی بۆسه‌ر غه‌ززه ئه‌نجام نه‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ چوونه ناو غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه ده‌كات.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
بەگوێرەی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 13 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
دوێنێ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه