پێنج ئاژانسی مرۆیی جیهانی: دۆخی غه‌ززه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌چێت
K24 – هەولێر:
پێنج ئاژانسی مرۆیی جیهانی هۆشداری ده‌ده‌ن، كه دۆخی مرۆیی غه‌ززه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌چێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له بریندار و منداڵانیش به‌هۆكاری جیا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئه‌و پێنج ئاژانسه، كه هه‌ریه‌ك له ته‌ندروستی جیهانی، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی و یونیسێفی تێدایه، له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دۆخی مرۆیی غه‌ززه به‌ر له ده‌ستپێكی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل خراپ بوو، له ئێستاشدا له‌كاره‌سات نزیك ده‌بێته‌وه.
ئامارەکانی فەڵەستین ئاشکرایانکردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 4 هەزار و 385 کوژراو هەیە، لەنێویاندا 1757 منداڵ و 976 ئافرەت هەن، جگەلە زیاتر 13 هەزار بریندار.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین راشیگەیاندووە، 70%ـی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.
لە 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە، 352 هاووڵاتی فەڵەستین کوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای ئیسرائیل لە رێگەی بڵاوکراوەیەک بۆ دانیشتوانی غەززە، هۆشداری داوە لەوەی، ئەوەی بڕیاری مانەوە له غه‌ززه بدات، وه‌ك گرووپه چه‌كداره‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.