یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی له غه‌ززه ده‌كات
K24 – هەولێر:
بڕیار وایه سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاریكارییه مرۆییه‌كان به‌بێ كێشه بگاته غه‌ززه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بڕیار وایه رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكی دیكه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی پشتگیری له بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس ده‌كه‌ن بۆ راگه‌یاندنی "ئاگربه‌ستی مرۆیی" بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان به‌بێ كێشه بگه‌نه كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی جیددی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا، پالاێزگاری له هاووڵاتییانی سڤیل بكات و هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه دروست نه‌بێت، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ مه‌رجی بارمته ئیسرائیلییه‌كان ده‌كات.
دوای ئەوەی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکان، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە لەماوەی 16 رۆژی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، چوار هەزار و 651 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە هەزار و 873ـیان منداڵن و هەزار و 23ـیان ئافرەتن و 187ـیان بە ساڵاچوون و 14 هەزار و 245 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەندروستی غەززە رایگەیاندووە، 70%ـی قوربانییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژن و منداڵن.