پەیامێکی سەرەخۆشی لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 - هەولێر:

به‌هۆی شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق لە قەرەچوغ، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان عەقید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕی جەوهەر ڕەحمان دەکەم و هاوخەمیانم".

سه‌رۆكوه‌زیران له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان عەقید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕی جەوهەر ڕەحمان دەکەم و هاوخەمیانم کە بە داخەوە دوێنێ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە مەخموور شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت.

هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم. گیانیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشت بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان