کتێبی وشه‌سازی بڵاو دەبێتەوە
K24 - هەولێر
وشەسازی، کتێبێکە لە دووتوێی 216 لاپەڕەیدا پێکهاتووە، ناوەرۆکەکەی بەسەر شەش بەش دابەشکراوە، مۆرفیم، ئەلۆمۆرف، وشە، رەگ و قەد و بنج، پێشگر و پاشگر، ئاستی وشەسازی، ئەم کتێبە بەشێکە لە وانە و موحازەراتی وشەسازی قۆناغی دووەمی کۆلێژ و خوێندنی باڵا/ ماستەر، لەم کتێبەدا، رۆژنامەوان زۆر کەڵک وەردەگرێت و ئاشنا دەبێت بە ناسینەوەی وشە و چۆنیەتی دروستبوونی وشە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەم، دکتۆر نه‌ریمان عه‌بدولڵا خۆشناو نووسەر و مامۆستای زانکۆ، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكه له وانه‌ی وشه‌سازی قۆناغی دووه‌م و وانه‌ی وشه‌سازی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر له به‌شی كوردی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له‌م به‌شه ئه‌م وانه‌یه‌م گوتووەته‌وه.
ئەومامۆستایە دەڵێ، كتێبه‌كه هه‌وڵدانه بۆ ناسینی لایه‌نه‌كانی مۆرفیم و وشه و له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی گشتی، كه له شه‌ش به‌ش پێكدێت، له به‌شه‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م نووسینن، به‌ڵام به‌شی شه‌شه‌م وه‌رگێڕانه.
گوتیشی، بابه‌ته‌كانی نێو ئه‌م كتێبه‌م به شێوازێكی وه‌ها خستۆته‌ڕوو، به‌جۆرێك هه‌م بۆ ئاستی زانكۆ سوودی هه‌بێ و هه‌م بۆ ئاستی قوتابخانه‌كان سوودی هه‌بێ. هیوادارین سودێكمان به كتێبخانه‌ی كوردی گه‌یاندبێ.
ناوەرۆکەکەی بەسەر شەش بەش دابەشکراوە، مۆرفیم، ئەلۆمۆرف، وشە، ڕەگ و قەد و بنج، پێشگر و پاشگر، ئاستی وشەسازی، ئەو کتێبە هەر لەم مانگەدا چاپ کراوە.