نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: كه‌رتی غه‌ززه له بواری گه‌شه‌پێدانه‌وه 16 ساڵ به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24 – هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌رتی غه‌ززه ماوه‌ی شازده ساڵه له رووی گه‌شه‌پێدانه‌وه پاشه‌كشێی كردووه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به رێژه‌یه‌كه هه‌رگیز دیاری ناكرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانی و گه‌شه‌پێدان (یونكتاد) له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند، كه‌رتی غه‌ززه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوو و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2007ـوه به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئیسرائیله‌وه، له رووی گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنه‌وه پاشه‌كشێی كردووه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له ئارادایه، مه‌حاڵه ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵكوو زیانه‌كانی له راده‌به‌ده‌ره.
هاوكات ریچارد كۆزۆل رایت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ستراتیژییه‌كانی جیهانگیری و گه‌شه‌پێدان له یونكتاد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زیان و لێكه‌وته ئابووریی و داراییه‌كان و ته‌نگژه مرۆییه‌كانی ئێستای غه‌ززه هه‌رگیز ده‌ستنیشان ناكرێت، به‌ڵكوو له سه‌رووی پێشبینییه‌كانه.
راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه گه‌شه‌ی فه‌ڵه‌ستین به گشتی له ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا ته‌نیا 3.9% بووه، هاوكات پشكی تاكی فه‌ڵه‌ستینی له كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی ته‌نیا ده‌گاته 8% و كۆی بێكاریش له غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 45%، كه ئه‌مه‌ش ئاستێكی تائه‌وپه‌ڕ لاوازه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی