ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانی په‌یامێنری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانی یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرانی كه‌ناڵێكی ئاسمانی به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كامپی نوسه‌یرات له ناوه‌ڕاستی غه‌ززه، سێ ئه‌ندامی خێزانی وائیل ده‌حدووح، رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لجه‌زیره) له غه‌ززه گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له هاوژین و كچ و كوڕێكی ده‌حدووح به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌شڵێت، خێزانه‌كه‌ی ده‌حدووح به‌هۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆ چۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان له كامپه‌كه، ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتبوو و چووبوونه ماڵی كه‌سێكی نزیكیان.
محه‌ممه‌د شه‌مس بێژه‌ری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه، ده‌حدووح له ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بووه بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی، كاتێك هه‌واڵی كوژرانی هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌كه‌ی پێ گه‌یشتووه و شوێنی به‌ئامانجگرتنی خێزانه‌كه‌ی بینیوه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی