تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی پەکەکەی لە سیدەکان کردە ئامانج

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ئۆتۆمبێلی پەکەکەی لە سنووری قەزای سیدەکان کردە ئامانج.

ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە وەکالەت، هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، "شەوی رابردوو سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ئۆتۆمبێلی لە گوندەکانی بێجوانان و داسنی لە سنووری قەزای سیدەکان کردووەتە ئامانج، بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو ئۆتۆمبێلە هی چەکدارانی پەکەکە بوونە".

سەبارەت بە زیانەکان، ئیحسان چەلەبی، گوتی: "تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان نەزانراوە، چونکە بەهۆی پەکەکەوە هاووڵاتییان ناتوانن بچنە ئەو سنوورانە، ئەوەی زانراوە هەردوو ئۆتۆمبێلە سوتاون".

قەزای سیدەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 250 گوندی لە خۆدەگرێت، بەپێی ئامارەکانی قایمقامیەتی قەزای سیدەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی پەکەکە و تورکیا تائێستا 118 گوند چۆڵکراون.

Fly Erbil Advertisment