خەز عەلی هۆشداری له فراوانبوونی شه‌ڕی غه‌ززه دەدات

K24 - هەولێر
ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌قی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات مه‌ترسی په‌لكێشكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكدا ده‌كات، كه هەموو لایەک لێی زیانمەند دەبێت.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق رایگەیاند، ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانەی له غه‌ززه رووده‌دات كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت و مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان واده‌كات هیچ لایه‌ن به‌بێ زیان له‌م شه‌ڕه ده‌رنه‌چێت.
خه‌زعه‌لی ئاماژه‌یداوه، "ئەمەریکا لە دابینکردنی ملیاران دۆلار و پاڵپشتیکردنی بە دوو هەزار لە ئەفسەرەکانی، پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بەشداریکردنیەتی لە جینۆسایدكردنی خەڵکی غەززەدا".
ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە شەوی رابردووەوە سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە.
هەر سەبارەت بە ئەگەری فراوانبوونی شەڕی غەززە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پیاوانی ئایینی وڵاتەکەی رۆژی چوارشەممە 25/10/2023، رایگەیاندووە، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکردەی وڵاتانی لە مەترسی فراوانبوونی شەڕی غەززە ئاگادار کردووەتەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕەکە سنووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕێنێت.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، دواتریش سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.