زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکەمین پێشانگای خۆی کردەوە

K24 - هەولێر

بە ژێر درووشمی "دەرفەتەکان ناڕەخسێن بەڵکو ئێوە دروستی دەکەن"، لەژێرچاودێری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە ئاهەنگی دەرچووانی بۆ قوتابیانی یەکەمین پێشانگای خۆی کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2023، سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند: بە درووشمی "دەرفەتەکان ناڕەخسێن بەڵکو ئێوە دروستی دەکەن"، لەژێرچاودێری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر یەکەمین پێشانگای خۆی کردەوە، کە ئەوە یەکەمین جارە زانکۆیەک لە کوردستان پێشانگایەکی لەم جۆرە بکاتەوە بۆ قوتابییەکانی.

گوتیشی: "ئەو بەشانەی کە زانکۆکەی هەیەتی، لە ئاستی خۆی یەکەمە، لە عێراق و کوردستاندا، وەک پەلی دەستکرد و بەڵگەی تاوان، کۆمەڵێک بەشی تر کە تەنیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەیە، ئەمساڵ بەشێکی دیکەی گرنگ  لە زانکۆکە کراوەتەوە بەناوی بەشی "لە قتوونانە"، وەک دەزانرێت ئێستا کوردستان هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەبەتەی خۆراکی، بۆ ئەوەی جیهان بەرهەمەکانی بە بازاڕ بکات، ئەمجۆرە بەشە لە کوردستان نەبووە، ئێستاش ئەوە بەشە بۆ بازاڕی ناوخۆ پێوسیتە".

بەڕێوەبەری کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا: "ئەمساڵ زانکۆ خۆی ئەو قوتابیانەی سەرپشک کردووە ئاهەنگی دەرچوونیان چۆن بێت، لەجیاتی ئەو خەرجییەی کە لە ئاهەنگی دەرچوونیان دەیکەن ئەوان بە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونیان دەکەن، کە ئەویش پێنج هەزار و 75 قوتابین لە سەرانسەری کوردستان زۆرترین رێژەیە".

ئەوەشی خستەڕوو، زانکۆی پۆلیتەکنیکیش لەم رێوڕەسمەدا بانگهێشتی کۆمپانیاکانی کردووە، لێکتێگەشتنیان هەیە بۆ ئەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگای پۆلیتەکنیکی  بڕەخسێنن، 50 کۆمپانیا بەڵێنی ئەوەیانداوە کە هەریەکەیان 10 هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن، دواتر زانکۆ لەرێگەی لیژنەی خۆیانەوە چاودێری کۆمپانیاکان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان، ئەمڕۆ ئەو کۆمپانیانە نمایشی کارەکانی خۆیان دەکەن و سیڤی لە دەرچووانی زانکۆ وەردەگرن.

ئا: لاڤین عومەر