رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست: بایدن بیر له لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك ده‌كاته‌وه له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كه له عێراق و سووریا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) رۆژنامه‌ی واشنتۆن (The Washington Post) پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك ده‌كاته‌وه له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه فشاری زیاتری خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریا له عێراق و سووریا.
له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر كردووه، كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس داوا له بایدن ده‌كه‌ن وه‌ڵامی توندی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، شه‌وی رابردوو جۆزێف ڤۆتێل، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ ده‌نگی ئه‌وانه‌ی داوا له بایدن ده‌كه‌ن هێرش بكاته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا.
دوێنێ چوارشه‌ممه، جۆ بایدن هۆشدارییه‌كی راسته‌وخۆی ئاراسته‌ی ئێران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تاران له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جووڵه بكات، به توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.