ده‌یڤید ساتیرفێڵد: بارودۆخی غه‌ززه كارهساتئامێزه
K24 - هەولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارودۆخی مرۆیی غه‌ززه له روانگه‌ی مرۆییه‌وه كارهساتئامێزه، ده‌شڵێت كاری له پێشینه‌یان گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانه بۆ كه‌سانی پێویست، ده‌شڵێت ئه‌و هاوكارییانه‌ی ده‌گه‌نه غه‌ززه دڵۆپێكن له ده‌ریایه‌ك.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 26ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ده‌یڤید ساتیرفێڵد، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، بارودۆخی مرۆیی له غه‌ززه له روانگه‌یه‌كی مرۆییه‌وه بارودۆخێكی كارهساتئامێزه، ده‌شڵێت ئه‌و هاوكارییانه‌ی ده‌گه‌نه غه‌ززه دڵۆپێكن له ده‌ریایه‌ك.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی بۆ غه‌ززه زۆر ئاڵۆزه و ئه‌مه‌ریكا به‌جددی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان میكانیزمێك بۆ گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی بۆ هاووڵاتییانی غه‌ززه بدۆزنه‌وه.
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كار ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بگرن.
بەیانی رۆژی شەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی ناولێنراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد و لە رێی وشکانیشەوە هەزاران چەکداری ئەو بزووتنەوەیە چوونە نێو چەند شارێکی ئیسرائیل و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل روویدا. دوای هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بە بەردەوامی بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێکی غەززە دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی فەڵەستین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئۆکتۆبەری 2023، رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ 7 هەزار و 18 کەس بەرزبووەتەوە و "زۆرینەی قوربانیان ژن و منداڵن".
هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئەمڕۆ؛ بەهۆی بۆردوومان و هێرشی چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن.