فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف داخرا

K24 - هەولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی بوونی كاری به‌په‌له‌ی ته‌كنیكییه‌وه داخرا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به‌هۆی بوونی كاری به‌په‌له‌ی ته‌كنیكییه‌وه، تاكاتێكی نادیار فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف داخرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كاری چاككردنه‌وه له شوێنی (دابه‌زینی و فڕینی) فڕۆكه ده‌كرێت و له‌كاتی ته‌واوكردنی كاره‌كان، ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ست به گه‌شته‌كان ده‌كرێته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی كه پێشتر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی سه‌ربازی بوو، له ساڵی 2008 كرایه‌وه، رۆژانه 19 گه‌شتی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مڕۆ به‌هۆی چه‌ند كارێكی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه داخرا.