ئوسترالیا هه‌زاران ئه‌سپه‌كێوی له رێگه‌ی باڵه‌فڕه‌وه ده‌كوژێت

K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر دووباره كوشتنی ئه‌سپی كێوی له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاركه نیشتمانییه‌كانی ئه‌و وڵاته و وه‌ك رێكارێك بۆ پاراستنی ئاژه‌ڵان و رووه‌كه‌كان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا رازیبوونی خۆیان نیشان دا بۆ كوشتنی هه‌زاران ئه‌سپی كێوی له پاركی كۆسیوسكۆی نیشتمانی له باشووری ئه‌و وڵاته كه 19 هه‌زار ئه‌سپی كێوی له‌خۆگرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئاماده‌ن تاوه‌كو نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2027 ته‌نیا سێ هه‌زار له‌و ئه‌سپه‌كێوییانه كه پێیان ده‌گوترێت "برۆمبێز" بهێڵنه‌وه.
به‌رپرسان و پاسه‌وانانی ئه‌و پاركه نیشتمانییه له ئێستا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سپه‌كێوییه‌كان، تفه‌نگ و ده‌مانچه و ته‌ڵه به‌كارده‌هێنن یانیش هه‌ندێكیان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام بینی شارب، وه‌زیری ژینگه‌ی ویلایه‌تی نیو ساوث وێڵز رایگه‌یاندووه، ئه‌و رێكارانه بۆ له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌سپه‌كێوییه‌كانی ئه‌و پاركه به‌س نین و پێویست به رێكاری فراوانتر ده‌كات.
بینی شارب هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاژه‌ڵ و رووه‌كه جیاوازه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌یان به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ری ئه‌سپی كێوی، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
ئه‌و وه‌زیره باسی له‌وه‌ش كردووه، كه‌س ئاره‌زووی له‌ناوچوون و كوشتنی ئه‌سپه‌كێوییه‌كان ناكات، بۆیه بڕیاری له‌ناوبردن و كوشتن‌یان بۆ له‌مه‌ودوا له رێگه‌ی باڵه‌فڕه‌وه ئاسان نییه!
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا ساڵی 2000 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سپه‌كێوییه‌كان ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی باڵه‌فڕه‌وه 600 ئه‌سپی كێویان كوشت، به‌ڵام دواتر حكومه‌ت به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی رای گشتی، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگرت، به‌تایبه‌ت كه ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بوونی ئه‌سپی كێوی به به‌شێك له ناسنامه‌ی نیشتمانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.