ڤیان سەبری: دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ هێشتا یاسای بودجە جێبەجێنەکراوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، سوودانی هێشتا نەیتووانیوە زۆرێک لە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات، هاوکات گوتیشی: حکومەتی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی زۆر سستە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، کۆمەڵێک کارنامە لە کابیەنەکەی محەممەد شیاع سوودانی جێبەجێنەکراون، بە تایبەت ئەو پرسانەی تایبەتن بە کەرکووک هیچی جێبەجێنەکراون، لە کابینەکەدا لایەنی یاسادانن تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، ئەوەی جێبەجێکراوە تەنیا یاسای هەڵبژاردن بوو.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راشیگەیاند، لایەنی جێبەجێکردنیش، ئەو خاڵانەی تایبەتن بە هەرێمی کوردستان جێبەجێنەکراون، کۆمەڵێک کێشەش لە یاسای بوودجە بۆ هەرێمی کوردستان درووستبووە بە تایبەت لە بابەتی خەرجی راستەقینە، هەروەها لەبارەی مووچەوە پێویست بوو دوو ترلیۆن و 100ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرابووایا بۆ مانگەکانی 9 و 10 و 11.
ڤیان سەبری، دەڵێت: تا ئیستا پرسی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، پرسی ماددەی 140 و قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە زیانمەندبوونە جێبەجێنەکراون.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، هەندێک دۆسیە هەبوون زۆر گرنگ بوون حکومەت رایگەیاندبوو ئەوە لە کاری لەپێشینەی ئێمەیە، یەکێک لەوانە بەرەنگاربوونەی هەژاری بوو، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئێستا جێبەجێنەکراون، تا ئێستاش نرخی دۆلار لە بازاڕەکان جێگیرنەکراوە، هاوکات هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق زۆر سستن.
ڤیان سەبری، گوتی: یاسای بودجە بۆیە جێبەجێنەکراوە بۆ ئەوەی بەشێکی ئەو پارەیە نەچێتە خزمەت بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە.
هاوکات گوتیشی: ئەگەر لێکدانەوە بۆ کارەکانی حکومەتی عێراق بکەین لە ماوەی ساڵێکدا، هەروەکو حکومەتەکانی پێشوو بووە بەڵێنەکانی جێبەجێنەکردووە.
لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، بڕیاربوو ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا رەوانەنەکراوە، کێشەکانی ئێمە لەگەڵ بەغدا ئەوەیە هەر رێککەوتنێکیان لەگەڵ دەکەین ئەوان پابەندی ئەو رێککەوتنانە نابن و وەک خۆی جێبەجێیناکەن.
ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی به به‌شداری هێزه شیعییه‌كان و كورد و سوننه تێده‌په‌ڕێت، له‌كارنامه‌ی حكومه‌تی سوودانیدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی دراوه كه تایبه‌ت بوون به پرسی كورد له عێراقدا، كه بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان دانرابوون، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرسی كورد و مافه‌كانییه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێ نه‌كراون.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له كاتی وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڵێنی دا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و بۆ به‌شێكیان له ماوه‌ی مانگێك تاوه‌كو شه‌ش مانگی بۆ دیاریكرد، كه گرنگترینیان ده‌ركردنی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م حكومه‌ته‌دا، به‌هۆی رێگری لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، نه‌توانراوه داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت.