وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە: زیاتر لە دوو هەزار قوتابی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە دووهەزار قوتابی و 70 مامۆستا، کوژراون.

ئەمرۆ یەکشەممە 29/10/2023، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە دوو هەزار قوتابی و 70 مامۆستا، کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیاتر لە 200 ناوەندی خوێندن زیانی پێگەیشتووە.

شەڕی غەززە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا" لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە، کە پێی ناوەتە 23ـەمین رۆژ، لەکاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لە رێگەی وشکانیشەوە هێرشی دەستپێکردووە، کە بەهۆیەوە هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی نوێترین ئامار، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گەیشتە نزیکەی هەشت هەزار کەس و 20 هەزار کەسی دیکەش بریندارن، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی دوو هەزار کەس لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێن بوون.

ئا: لاڤین عومەر