دوای جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له كورته ڤیدیۆیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت
ڤیدیۆكه ببینه
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ڤیدیۆیه‌كی سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بڵاوبووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی رووخساری ده‌ربكه‌وێت به به‌رده‌م كامێرایه‌ك تێپه‌ڕ ده‌بێت و سه‌یری ئاڵای حزبه‌كه‌ی ده‌كات.
كاپشنی ڤیدیۆكه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام بڵاوبووه‌ته‌وه، ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه.
له هه‌ژمارێكی دیكه‌ی ئێكس هه‌مان ڤیدیۆ بڵاوبووه‌ته‌وه، به زمانی عیبریی له‌سه‌ری نووسراوه : "چاوه‌ڕێی حزبوڵڵا بكه".
ئه‌م كورته ڤیدیۆیه له پێگه‌كانی سۆشیال میدیا خه‌ڵێكی زۆر سه‌یریان كردووه، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵان.
پێشتریش به‌رپرسێكی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاندبوو، ده‌رنه‌كه‌وتنی نه‌سروڵڵا به‌شێكه له سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا"ـی ئەنجامدا و هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە بەگوێرەی ئامارەکانی ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و بە چڕی بۆردومانی ئەو شارەی کرد، کە تاوەکو ئێستا هەشت هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
فيديو يُظهر الأمين العام لـ #حزب_الله السيد حسن نصر الله في ثوانٍ، بحيث نال كثيراً من التعليقات، ولا سيما في الإعلام الإسرائيلي.#لبنان #الميادين_لبنان @AlMayadeenNews pic.twitter.com/KpxKI4Cmpt
— الميادين لبنان (@mayadeenlebanon) October 29, 2023