بهریتانیا و فهرهنسا داوای هاوكاری مرۆیی بۆ غهززه دهكهن و ئهمهریكاش داوایهكی له ئیسرائیل ههیه
K24 – هەولێر:
بهریتانیا و فهرهنسا داوای دابینكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ دانیشتوانی غهززه دهكهن و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئهمهریكا رایگهیاند، لەسەر ئیسرائیل پێویستە خەڵکی سڤیل و چەکدارانی حەماس لە یەکدی جیابکاتەوە.
حکومەتی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەی نێوان ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هەر دوولا جەختیان لە گرنگی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ غەززە کردووەتەوە.
گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەرەنسا هاوڕابوونە لەسەر کارکردنی بەیەکەوەیی لە پێناو هەوڵەکانی گەیاندنی خواردن، سووتەمەنی، ئاو و پێداویستی تەندرووستی بۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەردوو لا جەختیان لە گرنگی رزگارکردنی بارمتە بیانییە دەستبەسەرەکانی حەماس کردووەتەوە.
لهلایهكی دیكهوه راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمهریکا رایگەیاند، لەسەر ئیسرائیل پێویستە خەڵکی سڤیل و چەکدارانی حەماس لە یەکدی جیابکاتەوە.
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا راشیگەیاند، جیاکردنەوەی خەڵکی سڤیلی غەززە لە چەکدارانی حەماس لە ئەستۆی ئیسرائیلە و دەبێت هەنگاوی پێویست بۆ ئەو کارە بگرێتە بەر.
ئاشکراشی دەکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پارێزگاریکردن لە خەڵکی سڤیل بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە.
ماوەی 23 رۆژ جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە، بەوهۆیەشەوە بە هەزاران کەس کوژراون و برینداربوون.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا"ـی ئەنجامدا و هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە بەگوێرەی ئامارەکانی ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و بە چڕی بۆردومانی ئەو شارەی کرد، کە تاوەکو ئێستا هەشت هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.