سوپای ئیسرائیل: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 450 ئامانجمان له غه‌ززه پێكاوه
K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل سه‌دان بنكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆردومان ده‌كات و سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی غه‌ززه ده‌كات.
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ربردوودا 450 ئامانجی له‌ناو خاكی غه‌ززه پێكاوه، كه زۆربه‌یان بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و شوێنه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی دژه تانك بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هێزێكی زیاتری پیاده‌یان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ كراون و به‌گوێره‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش، كه له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه هاوپێچكراون، ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌كی زۆری تانك و زریپۆش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا به‌سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگ دابه‌شبوونه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی 23 رۆژی دوای هێرشه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ به‌ئامانجگرتنی ئیسرائیل به 5 هه‌زار مووشه‌ك له 7ی ئه‌م مانگه، ئیسرائیل به‌بێ پچڕان ناوچه جیاوازه‌كانی غه‌ززه به هێرشی ئاسمانی و مووشه‌كباران ده‌كاته ئامانج و تا ئێستاش زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه كورژاون و زۆرترین بۆردومانه‌كانیش بۆ سه‌ر باكوری ئه‌و كه‌رته‌ن.