کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 30/10/2023، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور  و نیمچە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەى سێشەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور  و نیمچە  هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری  چالاک بوونی با هەیە بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا. پلەی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  31 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى

دهۆک: 29  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 32 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى

سۆران : 27  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  34  پلەى سیلیزى