رووسیا: لە هێرشی پێچەوانەدا سوپای ئۆکرانیان 90 هەزار کوژراو و برینداری هەیە

K24 - هەولێر

وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند، زیانە گیانییەکانی هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا زیاتر لە 90 هەزار کوژراو و بریندارە، بەبێ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

سێرگی شیوگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا لە شیانگشان لە پەکین گوتی، "لە سەرەتای هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا، بە سەرپەرشتی رۆژئاوا، 90 هەزار کوژرا و بریندار لە سوپای ئۆکرانیا هەیە".

شویگۆ گوتیشی: واشنتن پێچەوانەی ئاسایشی نێودەوڵەتی مامەڵە دەکات، ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا.

وەزیری بەرگری رووسیا ئەوەشی خستەڕوو، "هێزی ئۆکرانیا نزیکەی 1.9 و 600 تانک و زرێپۆشی لەدەستداوە، سەرکەوتووش نەبوو لە و تاکتیکییە سەربازییەی بەکاری هێنا بەرامبەرمان".

جەختیکردەوە، سوپای رووسیا بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوە و سەلامەتی هاووڵاتییانیش لەبەر چاو دەگرین".

وەزیری بەرگری رووسیا گوتیشی، "رووسیا ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئۆکرانیا، لە هەمانکاتدا، ئامادەیە بۆ گفتوگۆی سیاسی و لەسەر بنەمای  راستی، کۆتایی هێنانی شەڕ و قەیران".

لە شوباتی 2022 رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد و بەدەیان هەزار کەس کوژران و زیاتر لە پێنج ملیۆن ئۆکرانیش ئاوارەبوون.

ئا: لاڤین عومەر