وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دۆخی فەڵەستین پەیوەندی بە هاوتا ڤاتیکانییەکەیەوە دەکات
K24 - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستینی لە رووی سیاسییەوە ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە، دەبێت لە بنەڕەتدا ئەم پرسە چارەسەر بکرێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان، پۆڵ ریچارد گالاگێر، گوتی: ئێمە پێمان وایە کە پرسی فەڵەستین دەبێت لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێت، ئەویش بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی گشتی دەبێت بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداری هەموو دانیشتوانی رەسەنی فەڵەستین، لە موسڵمان و مەسیحی و جولەکەکان.
عەبدوڵڵاهیان، بۆچوونی خۆی سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی مەدەنی کەرتی غەززە دەربڕی و گوتی: پێویستە هەوڵەکان خێرا بکرێن، بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە رووی سیاسییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی هاوتاکەی ڤاتیکان و پاپا فرانسیسی بەرز نرخاند و بە بەرپرسیار ناوی برد، جەختیشی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لەسەر ئەم ئاراستەیە کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران روونیشیکردەوە: "ئێمە پێمان وایە بۆ بارودۆخی ئێستا دوو رێگا لەبەردەمماندایە، یەکەمیان هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسییە، ئێمەش هێشتا بەو ئاراستەیە دەڕۆین و پەیوەندی و راوێژکاری پێویست ئەنجام دەدەین، رێگای دیکەش درێژەدان بە شەڕە، کە مەودای ئەو شەڕە فراوانتر دەکات".
لای خۆیه وه وه زیری ده ڕه وه ی ڤاتیکان، له م بانگه وازه دا جه ختی له سه ڕ پێویستی چاره سه ڕی سیاسی و ئاگربه ست و گه یاندنی کۆمه کی مرۆیی به خه ڵکی غه ززه کرده وه ، به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر.
بەگوێرەی ئاژانسی مێهر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەری سیاسی و راگەیاندنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە کردەوە.