بنیامین ناتانیاهۆ بەهۆی هێرشەکانی حەماس متمانەی لەدەست داوە 

K24 - هەولێر

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ ئەوەی لەژێر فشاری ئەمنی و سەربازی و هاووڵاتییاندا بووە، هەر ئەم هۆکارە وایکردووە حەماس هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا، چەندین بۆچوون وەرگیراوە، کە لە %80ـی  پێیان وایە، ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسە لەو هێرشە کە لەلایەن حەماسەوە کراوەتە سەر ئیسرائیل. کە بووەتە هۆی کوژرانی هەزار و 400 کەس و بە بارمتە گیرانی زیاتر لە 200 کەسی دیکە.

بە پێی راپۆرتێکی سکای نیوز، "ناتانیاهۆ چانسی ئەوەی نییە، زۆرینەی دامەزراوە ئەمنییەکان پاڵپشتی بکەن"، لەبەر ئەوەش دەزانێت دەبێت بەم نزیکانە دەست لەکار بکێشێتەوە.

بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته‌ 8306 كه‌س، كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ به‌ رێگه‌ی وشكانییه‌وه‌ فراوانتر كردووه‌.‌

ئا: لاڤین عومەر