سه‌عد ئیسماعیل: پاسپۆرت له دهۆك ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنی

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پاسپۆرتی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاسپۆرتی جۆری (A) راوه‌ستاوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌ئه‌لیكترۆنی پاسپۆرت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سه‌عد ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پاسپۆرتی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پاسپۆرتی جۆری (A) راوه‌ستاوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌ئه‌لیكترۆنی پاسپۆرت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بڕیار وایه به‌م نزیكانه بكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پاسپۆرتی دهۆك هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پاسپۆرتی جۆری (A) به ته‌واوه‌تی راوه‌ستاوه و بۆ له‌مه‌ودوا پاسپۆرته‌كه ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی. گوتیشی، پاسپۆرت له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌بێته ئه‌لیكترۆنی.
سه‌عد ئیسماعیل هاوكات باسی له‌وه كرد، به‌م زووانه و دوای ته‌واوبوونی رێككاره ته‌كنیكییه‌كان، هاووڵاتییانی دهۆك ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگاكه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی.
سه‌عد ئیسماعیل روونیشیكرده‌وه، پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی پاسپۆرت و ستانداردێكی جیهانییه، هه‌ر بۆیه به‌هاكه‌ی له پاسپۆرته‌كه‌ی دیكه گرانتره، كه ئه‌ویان به‌هاكه‌ی به 25 هه‌زار دیناره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كوالێتی پاسپۆرته ئه‌لیكترۆنییه زۆر به‌رزه و جیهانییه.