كۆمیسیۆن لیستی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان په‌سند ده‌كات
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات لیستی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سند كردووه، هاوكات حكومه‌تی عێراق داوا له كۆمیسیۆنه‌كه ده‌كات كاره‌كانی به باشترین شێوه ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر لیستی كۆتایی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ناوه‌كانی په‌سند كردوووه، كه ژماره‌یان 5915 كاندیده.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئهمڕۆكهیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌واو كراون.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوای له كۆمیسیۆن كردووه به باشترین شێوه‌یه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ببات. روونیشیكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
رۆژی 26ـی ئه‌یلوولی 2023، جومانە غەللای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیاران وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی دیارینەکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی تایبەتی چاودێریکردن پێکهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، کۆمسیۆن وردبینی بۆ داتای ئەو کاندیدانە دەکات کە تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە و تا کۆتاییهاتنی ئەو وردبینە، کاندیدەکان بە فەرمی هەژمار ناکرێن.
گوتەبێژی کۆمسیۆن گوتبووشی، هیچ کاندیدێک دوورنەخراوەتەوە و لە حاڵەتی دوورخستنەوەی کاندید ماوەی سێ رۆژ لە بەردەم پارت و هاوپەیمانیەتییەکانە، بۆ ئەوەی تانە لە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیاران بدەن.
بڕیاره رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.