هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب: دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 پێشکەوتنێكی دیكه بوو له بواری راگەیاندنی پرۆفیشناڵ

K24 – هەولێر:
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 پێشکەوتنێکی دیکەی بە بواری راگەیاندن و میدیای پرۆفیشناڵی بە کوردستان بەخشی.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) هەڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 پیرۆزباییه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌و یاده‌دا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندان و بینەران و بیسەرانی کوردستان24 ده‌كات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24، پێشکەوتنێکی دیکەی بە بواری راگەیاندن و میدیای پرۆفیشناڵی بە کوردستان بەخشی.
دامەزراوەی کوردستان24 لە 31/10/2015 دامەزراوە، لەڕیگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیاری‌دا بکات، لە ماوەی کارکردنیشیدا کوردستان24 بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان.