لە کەرکووک 15 تۆن ماددەی هۆشبەر لەناو بران

K24 - هەولێر

لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ رووبەرووبونەوە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەستیپێکردووە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی، پارێزگای کەرکووک شوێنی ساغکردنەوەی ئەو ماددانەیە، بەشێوەیەکی گشتی زۆرترین بەکارهێنەری ئەو ماددانە لەو پارێزگایەدایە.

محەمەد عەتییە، بەڕێوەبەری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری گرنگیەکی زۆری بەو هەڵمەتەدا بۆ رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ئێمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیمان ژمارەیەکی زۆر لەو تۆڕانە دەستگیر بکەین و رەوانەی زیندانییان بکەین.

گوتیشی: وەکو دەبینن دەستمان بەسەر نزیکەی 15 تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتووە و ئەمڕۆ لەناوی دەبەین و تۆمەتبارانیش رەوانەی دادگا کراون.