داوای سزادانی ئەو ژنانهى كرماشان دەكرێت كە ھەڵپەڕكێیان كردووە
رێكخراوێكی سەر بە پارێزگارانى پارێزگای كرماشان لە نامەیەكدا داوا لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە دەكات سزای یاسایی ئەو ئافرەتانە بدەن، كە لەكاتی چوونی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ پارێزگاکە ھەڵپەڕكێیان كردووە.
K24 – ههولێر:
رێكخراوێكی سەر بە پارێزگارانى پارێزگای كرماشان لە نامەیەكدا داوا لە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە دەكات سزای یاسایی ئەو ئافرەتانە بدەن، كە لەكاتی چوونی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ پارێزگاکە ھەڵپەڕكێیان كردووە.
ناوەندی ئەتھەر كە رێكخراوێكی سەر بە پارێزگارانه لە نامەیەكدا كە كۆپییەكی دەست كوردستان 24 كەوتووە، داوا لە داواكاری گشتی پارێزگای كرماشان دەكات، ئەو ئافرەتانە دەستبەسەر بكات، كە لەكاتی چوونی حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كرماشان ھەڵپەڕكێیان كردووە و گرتە ڤیدیۆییەكەشیان بڵاوكراوەتەوە. ناوەندی ئەتھەر دەڵێت ھەڵپەڕكێی كوردی ئافرەتان دژی شەرع و بەھا ئیسلامییەكانە و ئەوان دەبێ سزا بدرێن.