ئه‌حمه‌د خورشید: پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌وڵ ده‌دات له كه‌ركووك ئه‌نجامێكی شكۆدارانه به‌ده‌ستبهێنێت
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌وڵ ده‌دات له كه‌ركووك ئه‌نجامێكی شكۆدارانه به‌ده‌ستبهێنێت و كورد بگه‌ڕێنێته‌وه ناو پۆسته ئیدارییه‌كانی شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئه‌حمه‌د خورشید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پارتی له كه‌ركووك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئاماده‌كردووه و دوو ئامانجی سه‌ره‌كیشی له‌و هه‌ڵبژاردنانه هه‌یه، یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی ده‌نگی كورد و دووه‌میان به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی كورده بۆ پارێزگای كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی شاره‌كه‌یه له‌لایه‌ن كورده‌وه.
ئه‌حمه‌د خورشید باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك پیشه و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی خۆی، به هێمی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماده‌كارییه پێویسته‌كانی به‌تایبه‌ت له رووی راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو كردووه و په‌یتا په‌یتا ده‌چێته ناو پرۆسه‌كه‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك روونیشكرده‌وه، پارتی له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به شكۆوه چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌نجامێكی شكۆدارانهیش به‌ده‌ستده‌هێنێت و به ئاشتییانه ده‌چێته ناو پرۆسه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه‌كانیشی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لقی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی له كه‌ركووك هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین ده‌نگده‌ری كورد و ده‌نگده‌ری كوردستان بباته ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگه‌كانیان به لیستی كوردستان بده‌ن.
بڕیاره رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.