کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پینجشەممە 2/11/2023، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی  پروشکە باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، کە هەندێک جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای سلێمانی). پلەی گەرما نزم  دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی هەینی  لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری  نزمە پەستانی دەریای سوور لەسەر هەرێم، ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ  بارینى نمە باران کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت، هەندێک کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  28 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24  پلەى سیلیزى

کەرکوک:28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 26 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى

سۆران :  26  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  29  پلەى سیلیزى

Fly Erbil Advertisment